نەورۆزی جامانەکان لە داوێنی تەرەغەی بۆکان بەڕێوەچوو

0
1847

ڕۆژی کورد: هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد ـدا هاتبوو، بەپێی داواکاریی چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتیی شاری بۆکان، ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، خەڵکی ئەم شارە بۆ پێشوازی لە نەورۆزی کوردەواری و ساڵی نوێ، لە داوێنی تەرەغەی سەربەرز کۆبوونەوە.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی بەرچاوی لاوان، ژنان و پیاوان و منداڵانی ئەو شارە لە داوێنی چیای تەرەغە و بە شایی و هەڵپەڕکێی کوردەواری بەڕێوە چوو.

خاڵی جێگای ئاماژە لەو ڕێوڕەسمەدا، پۆشین و لەسەرنانی “جامانە” بوو لە لە موکریان بە “ئاغابانوو” بەناوبانگە.

بەکارهێنانی جامانە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵی کوردستانی خۆرهەڵات بە ئاستێک بەرچاوە کە بەڕاستی نەورۆزەکەی کردۆتە نەورۆزی جامانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت