نەغەدە: چل کەس دەست بەسەر کراون

0
1379

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئێستا لە شاری نەغەدەوە گەیشتوونە دەست ڕۆژی کورد، نائارامییەکانی شاری نەغەدە قووڵتر بوونەوە.

زانیارییەکان باس لە دەست بەسەر کرانی ٤٠ کەس لە ناڕازییەکانی دوای هەڵبژاردن لە شاری نەغەدە دەکەن کە لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و دژە شۆڕشەکانەوە دەست بەسەر کراون.

لە لایەکی ترەوە ئازەرێکانی شاری نەغەدە، بە بەرد و دار، هێرشیان کردۆتە ترۆمبیلەکانی پلاک شنۆ و زیانێکی زۆریان بە چەند ترۆمبیلی کوردانی ئەو شارە گەیاندووە.

هەروەها بە پێی زانیارییەکان ئاڵۆزییەکان هەر دێت و زیاتر دەبێت و هێزە ئەمنیەتییەکانیش زیاتر شار داگیر دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.