نەغەدە: لاوێکی کوردی نەغەدەیی کەوتە بەر هێرش و بە چەقۆ بریندار کرا

0
849

ئەمڕۆ هەینی، ١٣ی خاکەلێوە و ڕۆژی سیزدەبەدەر، لاوێکی کوردی نەغەدەیی بوو بە ئامانجی چەند کەسێکی چەقۆکێش و بە تووندی بریندار کرا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە شاری نەغەدەوە بە ڕۆژی کورد گریشتوون، ئەمڕۆ لاوێکی کوردی شاری نەغەدە بە ناوی ئیسماعیل ئەرجومەندی لە سەیرانگای شێخ ڕەش لە لایەن چەند کەسێکی چەقۆکێشەوە هیرشی کرا سەر و لە چەند شوێن بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، لاوێک کە دەگوترێ چەقۆی وەشاندووە لە لایەن پۆلیس ـەوە دەست بە سەر کراوە، دەگوترێ ئەو لاوە تورکە و خەڵکی شاری نەغەدەیە.

ئیسماعیل لە ٦ شوینی لەشی لە لای سەر و لاق، بریندار بووە.

دەگوترێ ئیسماعیل لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و بەو پێیە کە دەمارەکانی لاق و عەسەبەکانی گرتووە، بڕیارە نەشتەرگەری لاقی بۆ ئەنجام بدرێت.

شایانی ئاماژەیە کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەممەی ئەمساڵ و پێشتریش، هەندێ ئاژاوە لەلایەن بەشێک لەتورکەکانی سەر بە ڕژیم لە شاری نەغەدەوە، هەندێ کێشە و ئاڵۆزی بۆ کوردانی ئەو شارە ساز بووە، ڕۆژی کورد لە مەڕ پەیوەندی ڕووداوی ئەمڕۆ بەو کێشەوە و هەروەها هۆکاری ئەو شەڕە هیچ زانیارییەکی لەبەردەست نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.