نەخشەی گەشتوگوزاری بۆکان بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاوکرایەوە

0
1855

تایبەت بە رۆژی کورد

بۆ یەکەمجار لە ئێران و کوردستان، نەخشەی گەشتوگوزاری شاری بۆکان بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو کرایەوە،
نەخشەی گەشتوگوزاری شاری بۆکان،لە لایەن موهەندیس شۆرش خالیدی خەلکی بۆکان ئامادە کراوە و بە ناوی کۆمپانیای سنوور هیوای میدیا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی رۆژی کورد، موهەندیس شۆرش خالیدی باسی لەو پرۆژەیە کرد و ڕایگەیاند: هیچ کەس و لایەنێک سپۆنسەری ئە کارەی وەستۆ نەگرتووە و تەواوی هەزینەی ئامادەکردن و چاپەکەی لە ئەستۆی خۆم بووە، ناوبرا وتیشی زیاتر لە دوو ساڵە گوند بە گوندی شاری بۆکان دەگەڕێم بۆ کۆکردنەوەی ناوی دروستی گوند و چیا و شوێنەوارە مێژووییەکان.
شۆرش خالیدی لە درێژەی لێدوانەکەیدا باسی لەوەش کرد کە مەینەتی و ماندووبوونی زۆری بەدەست ئەو پرۆژەیەوە کێشاوە، بەڵام کۆڵی نەداوە بۆ ئەوەی دواجار بتوانێ ئەو نەخشە تۆریستییە بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بلاو بکاتەوە.
پلان دارێژەر و کارتۆگراف، شۆرش خالیدی ئاماژەی بەوە کرد کە هەشت هەزار نووسخەی لە تاران چاپکردووە و بەمزووانە سەرانسەری ئێران و کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.
خالیدی بە بایەخەوە باسی ئەو پرۆژەیەی کرد و بەداخبوونی خۆشی دەربڕی کە شووڕای شاری بۆکان و شارەداری بۆکان بە هیچ شێوەیەک پشتیوانی و پاڵپشتیان نەکردووە بۆ سەرخستنی ئەو پرۆژەیە و بە هەوڵێکی تاکەکەسی ناو برد و گوتی: ” خۆم بە تەنیا شانم وەبەردا و بۆ چاپەکەشی ناچار بووم پارە لە کەسوکارم وەربگرم. خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە دواجار توانی ئەو پرۆژەیە کۆتایی پێ بێنێ و ئاشکراشی کرد کە لە داهاتوودا کار لە سەر نەخشەی گەشتوگوزاری مەهاباد و سەقز دەکا و پلانی بۆ ئەوەش هەیە کە نەخشەی گەشتوگوزاری ناوچەی موکریان بە هەر دوو زمانی کورد و فارسی بە ئەنجام بگەیەنێ.

12648022_765130520288655_420806505_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.