نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕژیمی بەشار ئەسەد تاوانی شەری ئەنجام داوە

0
528

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند: حکوومەتی بەشار ئەسەد کۆمەڵێک زیندانی کوشتووە و تاوانی شەڕی ئەنجام داوە.

راپۆرتەکەی ئەم کۆمسیۆنە دەڵێ: هەم هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد و هەم دژبەرانی ئەم رژێمە تاوانی شەڕیان ئەنجام داوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشێکی زۆری دەستبه‌سه‌رکراوان لە ژێر شکەنجە و بەهۆی لێدانی زۆر و کەم خۆراکی و برسییەتیی زۆر و نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشکی گیانیان لەدەست داوە.

ئەم راپۆرتە، دەڵێ: لە ماوەی چوارساڵ و نیوی رابردوودا هەزاران کەس لە زیندانەکانی سوریادا کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.