نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری کردنی ئێران لە شەڕی سووریەی مەحکووم کرد

0
651

ڕۆژی کورد: کومیتەی سێیەمی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەی مەحکووم کردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە سووریەی بە 116 دەنگی ئەرێ، 15 دەنگی نەرێ و 49 دەنگی بێ لایەن، چەسپاند.

عەبدوڵا عەلموعەلمی، نوێنەری سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕژیمی سوریە و هاوپەیمانەکانی و لە ناویاندا ڕووسیە و ئێران و چەکدارانی حیزبووڵای بە بۆمباردومان و کاول کردنی شارەکانی سووریە، تاوانبار کرد.

ئەلموعەلمی لە بەشێک لە قسەکانی خۆیدا باسی لە ئازار و ئەزیەتی سوننە و عەڕەبەکان لە ئێران دا و گوتی: “خەڵکی ئەلئەحواز لە دۆخێکی ئەوتۆ دان کە دەتوانین پێی بڵێین جینایەتی شاراوە لە ئێران کە ئێران دەیهەوێ و هەوڵ دەدا لە چاوی جیهانی بشارێتەوە”.

لەلایەکی تریشەوە، کومیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرووەکان لە ڕێگای بڕیارنامەیەکەوە، هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر خەڵکانی ئاسایی لە حەلەب و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕی سووریەی مەحکووم کرد.

لەو بڕیارنامەیەدا بەشداریی ئێران لە شەڕی سووریە بە توندی مەحکووم کراوە.

نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی ئەو بڕیارنامەیە گوتی: “کردەوە و هەڵوێستی لەم چەشنە، ورەی ئێران و دەوڵەتی سووریە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ سەرەڕۆیی سست و لەرزۆک ناکات”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت