نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ ئەگەری ئەشکەنجە لە بەندیخانەکانی تورکیە دەکات

0
695

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاڵمان، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئانکارا ڕایگەیاندووە، نیلس ملتسێر، ڕێپۆرتێری تایبەتیی ئەو ڕێکخراوە، بەدواداچوون بۆ ئەگەری ئەشکەنجە و ئازاردرانی بەندکراوان لە تورکیە لە لایەن دەوڵەت و بنکە پۆلیسییەکانی ئەو وڵاتە، دەکات.

بڕیارە ئەو ڕاپۆرتە هاوکات لەگەڵ ڕاپۆرتی ڕێپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤ لە تورکیە لە مارسی ٢٠١٨ لە شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، بخرێتە ڕوو.

بەندکراوانی بەندیخانەکانی تورکیە پێشتر باسیان لە ئازاردانیان لەلایەن مەئموورە ئاسایشییەکانی تورکیەوە کردبوو و گوتوویانە ناچار بە بێ خەوی و بەخەبەر مانەوە کراون و لێیان دراوە و تەنانەت دەست درێژیی سێکسیشان کراوەتە سەر.

چاوەدێری مافی مرۆڤ، ئەرک پێ ئەسپێردراوە ئاسایشییەکانی تورکیەی بەوە تاوانبار کردبوو کە دوای ئەوەی دۆخی تایبەت لەو وڵاتە ڕاگەیێندراوە، لانیکەم لە ١٣ نموونەدا، لە سێپتامبری ٢٠١٦، دەستیان داوەتە ئەشکەنجەی بەندکراوەکان.

پێشتریش نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێپۆرتێریان بۆ بەدواداچوون بۆ ئەشکەنجەی ئەگەریی بەندکراوانی لە تورکیە ناردبوو بەڵآم دەوڵەتی تورک ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەندکراوەکانی پێنەدابوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت