نەتانیاهۆ: ئێران و داعش دوو هەڕەشەى سەرەکى بۆ سەر ئاشتى جیهانن

0
532

بە گویرەى ئاژانسەکانى هەاڵنێرى ئەڵمانیا بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل رۆژی پێنجشەمە لە کۆڕبەندی جیهانیی داڤۆش وتەیەکى پێشەکەش کرد و لەنێو ئاخنى وتەکەیدا گوتى : ئاشتیی جیهانی لەلایەن دوو حکوومەتی ئیسلامییەوە هەڕەشەی لێدەکرێت. یەکێک گروپی داعش و ئەوەی دیکە بە گوتەی ئەو، کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. بە گوتەی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، ئەم دوو حکوومەتە هیچ جیاوازییان بەیەکەوە نییە وهەردوویان دوو رووی دراوێکن. شایەنى باسە نەتانیاهۆ زۆر رەخنە لە سیاستەکانى ئێران بۆ پشتیوانی کردن لە تیرۆر و نائارامیەکانى ناچە دەگرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.