نەتانیاهوو داوای گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئێران لەلایەن وڵاتانی ترەوە دەکا

0
705

ڕۆژی کورد: بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ تێزرا می، سەرۆ وەزیرانی بریتانیا، وێڕای پشتگیری کردن لە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، داوای لە وڵاتانی بەرپرسیار کرد، تا ئەوانیش گەمارۆی هاوشێوە بخەنە سەر ئێران.

هەواڵدەریی فەڕانسە لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، بنیامین نەتانیاهوو، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە سەردانی خۆی بۆ لەندەن و لە چاوپێکەوتن لەگەڵ تێزرا میم سەرۆ وەزیرانی بریتانیا گوتوویەتی: “ئێران بە ڕاشکاوانە دەڵێ کە لە هەوڵی لەناوبردنی ئیسراییل دایە، ئێران هەروەها دەیهەوێ هەموو خۆرهەڵاتی ناڤین داگیر بکات”.

نەتانیاهوو لە درێژەدا گوتوویەتی: “ئێران، هەڕەشە لە ئوروپا، ڕۆژئاوا و جیهان دەکات و بەردەوام خەریکی ئاژاوەنانەوەیە، هەر بۆیەش من پشتگیری لە گەمارۆ نوێیەکانی دەوڵەتی ترامپ دەکەم”.

بنیامین نەتانیاهوو داوای لەو وڵاتانە کە خۆیان بە بەپرسیار دەزانن کرد تا ئەوانیش گەمارۆی هاوشێوە بخەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و گوتیشی: “من باس لە شێوازێک دەکەم کە دڵنیامان دەکاتەوە کە توندوتیژیی ئێران بێ وڵام نامێنێتەوە”.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دەوڵەتی ترامپ، گەمارۆی نوێی خستە سەر  ١٢ کۆمپانیا و ١٣ کەسایەتیی ئێرانی و سەر بە ڕژیمی ئێران.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت