نیکی هیلی لە دانیشتنی شۆڕای ئاسایش لەسەر پرسی فەلەستین: ئێران لە پشت هەموو کارەساتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ـە.

0
952

ڕۆژی سێشەممە ۱ی ڕەشەمە بەرامبەر ۲۰ی فێبرییەی ۲۰۱٨ی زایینی، شۆرای تەناهیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکیان سەبارەت بە دۆخی فەلەستین پێکهێنا. نوێنەری ئامریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان جارێکی دیکە ئێرانی تاوانبارکرد بەبۆنەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

ڕۆژی کورد: نیکی هیلی لەوێدا گوتی؛ ڕۆژهەڵاتی ناڤین تەنیا فەلەستین نیە و نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەیەوە یەکلایەنەو بەدژی ئیسڕائیل کار دەکات. هەروەها گوتی: چاو لە کێشەکانی یەمەن، سوریە، لوبنان و میسر بکەن چارەسەر نەبووە و دواتریش داعش هات، لەپشت ئەو هەموو کێشانەوە دەوڵەتێک بەناوی کۆماری ئیسلامی هەیە کە پشتیوانی لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی دەکات بەڵام ئێوە دیموکڕاتترین وڵاتی ناوچەکە واتا ئیسڕائیل تۆمەتبار دەکەن سەبارەت بە کێشەکان.

نیکی هیلی لەبەرامبەر قسەکانی مەحموود عەباسدا، بەتوندی پەرچەکرداری نیشاندا و گوتی: قسەی توند و تۆوی ئاژاوەچاندن و هاندانی خەڵک بۆ توندوتیژی هیچ ئاکامێکی نابێت بۆ فەلەستینیەکان بەغەیری دژواری.

نیکی هیلی سەبارەت بە چارەسەری کێشەی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین گوتی: فەلەستینیەکان دوو ڕێگایان لە پێشە، یان وتووێژ و ئاشتی یانیش قەبووڵکردنی ئەم دۆخە. مێژوو نیشانی داوە کە وتووێژی ئاشتی سەرکەوتووتر بووە ئەگینا فەلەستینیەکان دەبێ هەر لە ڕەنج و دەردابن.

نوێنەری ئامریکا هەروەها سەبارەت بە قسەکانی مەحموود عەباس لەبارەی بوون بە پێتەختی ئۆرشەلیم گوتی؛ ئێوە مەجبوور نین کە بەم بڕیارە خۆشحاڵ بن بەڵام دەبێ ئەوەی بزانن کە ئەوە بڕیاری ئێمەیەو و ناگۆڕدرێت.

لەم کۆبوونەوەیەدا مەحموود عەباسیش قسەیی کرد. سەرۆکی تەشکیلاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین داوای لە شۆرایی تەناهیی کرد کە وڵاتی ئیسڕائیل بە ڕەسمی بناسن.

عەباس هەروەها سەبارەت بە ڕەسمی ناسینی ئۆرشەلیم بە پێتەختی ئیسڕائیل لەلایەن ئامریکاوە گوتی: لە چاوپێکەوتنمدا لەگەڵ سەرۆک ترامپ ئامادەیی خۆمانمان بۆ دروستبوونی دوو دەوڵەتی نیشانداوە بەڵام بۆچوونی ئامریکا دیار نیە.

دێنی دێنۆن نوێنەری هەمیشەیی ئیسڕائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها لەبەرامبەر قسەکانی عەباسدا گوتی: ئێوە بەشێک نین لە چارەسەری کێشەکان ئێوە خۆتان کێشە سەرەکییەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.