نیشتمانفرۆشێک لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە سزا درا

0
1065

ڕۆژی کورد: هەڵۆکانی زاگرۆس لە ڕاگەیێندراوێکدا، هەواڵی سزادرانی کەسێکی نیشتمانفرۆش لە ناوچەی دزەی مەرگەوەریان بڵاو کردەوە.

لە بەشێک لەو راگەیێندراوەدا هاتووە، “کاتژمێر ١٠ی شەوی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، تاوانباری ناسراو، “جاش فەریق ئازادیخا” بە دەرەجەی ستوان یەکەم لە گەلفرۆشی دا لە ئاکامی ٥ جار وریاکردنەوەدا، کە خەیانەتەکانی بێ وڵام نامێنێتەوە بە ٥ گولە سزا درا”.

ئەو هەواڵە لەلایەن هەواڵنیری ڕۆژی کورد لە ناوچەی ەمرگەوەری سەر بە باژێری ئورمیە پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاگەیێندراوە، “جاشی ناسراو و بێزراو فەریق کوڕی تۆفیق خەڵکی شارەدێی دزەی مەرگەوەر لە بەرامبەر خۆفرۆشییەکانی دا بەهاری ئەمسال بە پێدانی پلەی سەربازیی ستوان یەکەم ڕست و قەڵاتەی جاشایەتیی دەکرێتە ئەستۆ و فەرماندەیی مۆڵگەی دزەی مەرگەوەڕی پێدەسپێردرێ.”

هەڵۆکانی زاگرۆس هەروەها ڕایانگەنادووە، “هەڵۆکانی زاگرۆس چەندجار ڕادەسپێرن کە دەست لە کردەوە دژی گەلییەکانی هەڵبگرێ، بەلام ناوزڕاو هەروا درێژە بە ئاکارەدزێوەکانی دەدا . مۆڵگەی دزە چەندجار لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە هەر بەمەبەستی وشیارکرنەوەیان ئاورباران کرا. “

هەڵۆکانی زاگرۆس لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەیاندا دووپاتیان کردۆتەوە، “بەم هۆیەوە هەموو تاوانبارانی خۆفرۆش ئاگادار دەکەینەوە، هەڵۆکانی زاگرۆس لە خەیانەت و گەلفرۆشییەکانیان خۆش نابێ تا ئەوکاتەی دەست لە جاشایەتی بۆ دۆژمنی داگیرکەر هەڵنەگرن.”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت