نیشتمانفرۆشێکی تر بە سزای خیانەت بە نیشتمان گەیشت

0
1616

جاشیکی نیشتمانفرۆش لە ناوچەی بانە بە سزای کردەوەکانی خۆی لە هەمبەر نیشتمان گەیشت و کوژرا، جاش “عەلی قادری” ناسراو بە عەلی سەلیم بلەی، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە کوژرا.

ڕۆژی کورد: کاتژمێر ١٦:٠٠ـی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 27ی ژانویە بەرانبەر لەگەڵ ٨ی ڕەشەمەی ٢٠١٨ی زایینی، جاش “عەلی قادری” ناسراو بە عەلی سەلیم بەلەجەڕ، لەنێوان جادەی ڕەشەقەڵات- بانە واتا سەققز بۆ بانە کوژرا.

هەڵۆکانی زاگرۆس لە وێبلاگی فەرمیی خۆیاندا، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بەرپرسیارەتیی سزادان و کوشتنی ئەو نیشتمانفرۆشەیان وەئەستۆ گرتووە.

لە ڕاگەیێندراوی هەڵۆکانی زاگرۆسدا هاتووە: ” وەک پۆلی “وەنەوشە”ـی سەر بە هەڵۆکانی زاگرۆس، سزادانی جاشی دەستەمۆی چەکدارە سەرکوتکەرەکانی دەوڵەت عەلی قادری ناسراو بە عەلیی سەلیم بەلە جەڕی بەتاوانی گەلفرۆشی و تڵان و بڕینی خەڵکی هەژار و کاسبکار،ڕادەگەیەنن.”

بەپێی زانیاریەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، جاش عەلی قادری بەهۆی چەند گولە کە وە جەستە و بەتایبەتی سەری کەوتووە، کوژراوە و بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشتووە.

کوژرانی ئەو نیشتمانفرۆشە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، جاسێکی تر بە ناوی محەمەد حاجی لە شارۆچکەی “ساحیب”ـی شاری سەقز بە تاوانی خیانەت و گەلفرۆشی و بەگرت دانی لاوانی ئەو شارە، کوژراو و بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت.

ئەو هەواڵە بە گەیشتنی زانیاریی زۆرتر، نوێ دەکرێتەوە…

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.