نوێنەری ئیسرائیل لە ئاڵمان: ئەگەر ئێران یەك فیشەك بەرامبەر بارزانی بتەقێنێت هاوپەیمانان تاران چۆڵ دەکەن

0
1068

نوێنەری حكوومەتی ئیسرائیل لە ئەلمانیا رایدەگەێنێت، ئەگەر ئێران یەك فیشەك دژی بارزانی بتەقێنێت، هاوپەیمانان تاران چوڵ دەكەن دەلێت ئێران ناتوانێت ئەوە بەرامبەر بارزانی بكات، چونكە ئێستا بارزانی نوێنەرایەتی هاوپەیمانان دەكات لەدژی داعش
لە چوارەمین کۆڕبەندی ساڵانەی ئالمانیا و ئیسرائیل ئەیوب كارا نوێنەری حكومەتی ئیسرائیل لە وتارێكی دا لە ئەلمانیا دەلێت دوای شكه‌ست پێهێنانی ٢ پیلانی ئێرانی له‌ناوخوی كوردستان ئێران ئاماده‌یه‌ موسل و كه‌ركوك به‌ هه‌موو كێلگه‌ نه‌وتیه‌كانیه‌وه‌ راده‌ستی بارزانی بكات ته‌نیا واز له‌ ده‌وڵە‌تی كوردی بێنێت. به‌لام بارزانی ئاماده‌ نیه‌ چاره‌نووسی ملله‌تی خوی بخاته‌ گه‌روی نه‌هنگێك كه‌ نه‌زانێت به‌ره‌و كوێ ده‌چێت. ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ملله‌تی كوردین ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خوی خوی.
شایانی باسە لەماوەی رابردوو ئێران لەرێگای چەند حزبێکەوە هەوڵیدا بارزانی لە هەرێمی كوردستان رووبەروی شكەست بكەنەوە بەڵام ئەوە پیلانانەی ئێران سەركەوتنی بەدەست نەهێناوە کە راستەوخۆ سەرپەرشتی دەكرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت