نوێنەری ئۆباما: ڕووبەری ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش ڕۆژلەدوای ڕۆژ کەم دەبێتەوە

0
887

ڕۆژی کورد: نوێنەری سەرکۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری  لێژنەی دژە داعش وێڕای باس کردن لە بەرەوپێشچوونی هەوڵەکاسن بۆ ئەستاندنەوەی مووسڵ و ڕەقە لەدەستی داعش باسی لە ناو بردنی سەدان ملیارد دۆلار پارە و دارایی داعش کرد.

بێرت مەک گورک لە عومانی پایتەختی ئۆردۆن ڕایگەیاند، ڕووبەری ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کەمتر دەبێتەوەو ئەو ڕێکخراوەیە بە تەواوەتی حاڵەتی بەرگری کردنی بەخۆیەوە گرتووە.

ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەنووکە شاری مووسڵ لە عێراق و شاری رەقەی سووریای بەدەستەوەیە و لەسەرەتای راگەیاندنی خەلافەتی ئەبووبەکر بەغدادییەوە ڕەقە وەکوو ناوەندی دەسەڵاتداریی ئەو ڕێکخراوەیە دیاری کراوە.

نوێنەری تایبەتیی سەرکۆماری ئەمریکا ئاشکرای کردووە: کە بەردەوام ناوەندە دارایی و هەستیارەکانی داعش دەکەنە ئامانج و داعش لەژێر فشاری بەردەوام و هاوئاهەنگدایە.

مەک گورک گوتووشیەتی: لە ساڵی رابردوودا چەندین ناوەندی ئابووری و شویةی راگرتنی پارەی حکوومەتی ئیسلامی لە شاری مووسڵ کراونەتە ئامانج و سەدان ملیۆن دۆلار پارەی داعش لەناوچوونە.

بەگوتەی وتەبێژی سەرکۆماری ئەمریکا بەهۆی لەناوچوونی سەرچاوە داراییەکانی حکوومەتی ئیسلامییەوە، داهات و پارەی مانگانەی چەکدارەکانی ئەو حکوومەتە ئیسلامییە، نیوەی کەم کراوەتە.

بێرت مەک گورک ئەوەشی خستۆتە ڕوو، سەربڕینی چەند کەس لە گۆڕەپانی سەرەکیی شاری مووسڵ و بڕینی هێلی ئینترنێت لەو شارە، ئاماژە بە سەرلێشێوای و شڵەژاویی حکومەتی ئیسلامی دەکەن.

ڕوونیشی کردۆتەوە کە کۆمەڵێک زانیاریی نوێیان لەسەر چەکدارانی داعش بەدەست هێناوەو لە ماوەی چەند مانگی داهاتووشدا چەند ڕێکارێکی تایبەتی بۆ گوشار خستنەسەر داعش دەخەنە بواری جێبەجی کردنەوە.

ئەو لێپرسراوە ئەمریکاییە ئاماژەی بە ئازاد کرانی شاری شەدادی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی سووریادا بە دەستی کوردەکان کردووەو گوتوویەتی: ئێمە نامانهەوێ هێزە ئەمریکاییەکان ئەو شارانە ئازاد بکەن و تەنیا خەڵکی ئەو ناوچانە خۆیان هەوڵ بۆ ئازاد کردنی شار و ناوچەکانی خۆیان بدەن، کە ئەمە لە خۆیدا بقاشترین رێکار بۆ سەقامگیری و مانەوەی ئەو ناوچانە لە دەستی خەڵکی خۆجێی ئەو شوین و ناوچانەدایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.