نووسەرێکی ناسراوی ناوچەی مەرگەوەری دەڤەری ئورمیە کۆچی دوایی کرد

0
769

ڕۆژی کورد: ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، سەید حوسێن موسلێح‌زادە گیلانی، ناسراو بە “کاروان کۆچەر” شاعیر، نووسەر، وەرگێڕی ناسراوی کوردی خەڵکی گوندی “ژاراوە”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی باژێری ئورمیە کۆچی دوایی کرد.

کاروان کۆچەر، یەکێک لە نووسەرە ناسراو و دیارەکانی دەڤەری ئورمیە بوو و چەندین بەرهەمی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردوون و جێگا پەنجەی دیارە.

سەید حوسێن سەردەمی خوێندن و قوتابخانەی خۆی لە گوندی ژاراوە و شاری ئورمیە تەواو کرد و  هەر لە تەمەنی لاوەتییەوە خاوەنی هەستێکی جوان و بیرکردنەوە، شاعیر و چیرۆکنووس و گوتاری ئەدەبی بوو. هەروەها ناوبراو چەندین دیوانی شێعری هەیە کە بەداخەوە تا ئێستا چاپ نەکراون.

جیا لە بڵاوکردنەوەی بابەت و وتار لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردی و فارسییەکان، بەشێک لە بەرەهەمەکانی کۆچکردووە کاروان کۆچەر، بریتین لە:

  • وەرگێڕانی ڕۆمانی “زستانی بێ بەهار”ـی دکتۆر ئیبراهیم یوونسی لە فارسییەوە بۆ کوردی
  • وەرگێڕانی ڕۆمانی “ئەوکاتەی ماسییەکان توونی دەبن” بەرهەمی حەلیم یووسف، نووسەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆ سەر زمانی فارسی

تەرمی ئەو نووسەرە ناسراوە کوردە، ئەمڕۆ دووشەممە لە ناو ئاپۆڕای خەڵکی کورد، بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕۆژی کورد، وێڕای دەربڕینی پەرۆشیی خۆی بە هۆی مەرگی ناوادەی ئەو نووسەر و وەرگێڕە ناسراوە کوردە، دەردەبڕێ و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و سەرجەم بنەماڵەی ئەدەبی و فەرهەنگیی کوردستان دەکات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت