نرخی نەوت بە هۆی دەنگۆی داشکانی ڕێژەی بەرهەمهێنان، بەرز بۆوە

0
1073

ڕۆژی کورد: دوای ئەوە هەواڵی داشکانی ڕۆژانە 2/1 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی (ئۆپێک) بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە، بڵاو بۆوە، نرخی نەوت بە ڕێژەی ٨ لەسەد بەرز بۆوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک، لەسەر داشکانی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەیان ڕێکەوتن و ئەوەش بوو بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

پێشتر ئەلجەزایر کە یەکێک لە ئەندامەکانی ئۆپێکە، پێشنیاری دابوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو ڕێکخراوەیە تا 5/32 ملیۆن بۆشکە واتا نزیک بە یەک ملیۆن بەرمیل دابەزێندرێت. ڕێژی ئێستاکەی بەرهەمهێنانی ئۆپێک6/33 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژ دایە.

تا کاتژمێر ١٢ی ئەمڕۆ بە کاتی گرینویچ، نرخی نەوتی خاوی برێنتی باکوور 76/3 دۆلار بەرز بۆتەوە و نەوتی خاوی تێگزاسیش 55/٣ دۆلار بەرز بۆتەوە.

تا ئێستا ئێران بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو ڕێژەی بەرهەمێنانی نەوتی خۆی بەتایبەتی دوای ڕێکەوتنی بەرجام و لاچوونی گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر ئەو وڵاتە، کەم بکاتەوە و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە دەبێ ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بگەیێنێتەوە ئاستی سەردەمی پێش گەمارۆکان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت