نرخی دراوی بیانی لە بازاڕەکانی ئێران جارێکی تر بەرز بۆوە

0
856

ڕۆژی پێنج شەممە 2ی ژانویە/ 12ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، نرخی دراوی بیانی لە بازاڕەکانی ئێران، بۆ جارێکی تریش بەرز بۆوە.

ڕۆژی کورد: بەرزبوونەوەی نرخی دراوی بیانی لە بازاڕەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی ئێران بەڵێنی دابوو نرخی دراوی بیانی چیتر بەرز نەبێتەوە بەڵام وادیارە لە دەستیان چووتە دەر.

نرخی دراوی بیانی لە بازاڕەکانی تارانی پێتەخت، ڕۆژی پێنج شەممە، 2ی ژانویە/ 12ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی بە شێوەی خوارەوە بوو:

هەر دۆلارێکی ئەمریکایی، لە نێوان ۴۵۴۲ تا ۴۶۴۲ تمەنی ئێرانی.

هەر یۆرۆیەک ۵۸۲۰ تا ۵۹۱۰ تمەنی ئێرانی.

هەر پاوندێکی بریتانیا ۶۶۳۵ تا ۶۷۴۰ تمەنی ئێرانی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.