ناڕه‌زایه‌تی و گرژی له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێوین ڕوویداوه‌

0
490

بەشێک لەو کەسانەی کە بە هۆکاری ماڵی لە گرتووخانەی ئێوین ڕاگیراون، دەستیان داوەتە لێدانی زیندانییانی سیاسی و لە کارەکەشیاندا بەردەوامن.

تێکهەڵچوونی ناو ئەو گرتووخانەیە لە بەرەبەرەی ڕۆژی سەرکەوتنی گەلانی ئێران ڕووی داوە.

تۆمەتبارە ماڵییەکان لە ڕووداوی گەندەڵی ناسراو بە سێ هەزار میلیارد تمەنی دەستبەسەر کراون.

ماڵپەڕی سەحام نیوز بڵاوکردووەتەوە کە یەکێک لە زیندانییانی سیاسی بە ناوی “سەعید ڕەزەوی فەقیهـ”لەلایەن لێپرسراوی حوسەینییەوە بریندارە کراوە.

ڕووداوەکە لە ئێوارەی ڕۆژی ٢١ی ڕێبەندان دەستی پێکرددوە و نزیک بە ١٥ زیندانیی سیاسیش داوایان لە بەرپرسانی گرتووخانەی ئێوین کردووە کە ئەمنییەتیان لە بەندی حەوتی ئەو زیندانە بپارێزێن.

هەروەها زیندانییانی تۆمەتبار بە گەندەڵیی ماڵی ڕووبە زیندانییانی سیاسی درووشمی “نەمان بۆ دژبەرانی وەلایەتی فەقیهـ” و “نەمان بۆ ئاژاوەگێڕ”یان داوە و سکاڵایشیان لە سەعید مەدەنی، زیندانی سیاسی کردووە.

لە بەندی ٧ی گرتووخانەی ئێوین زیاتر لە ٨٠ زیندانی سیاسی بوونیان هەیە کە بە پێچەوانەی یاسای جیاکردنەوەی تۆمەتباران، تێکەڵ بە قاچاقچی و گەندەڵکارانی ماڵیی کراون.

سەبارەت بەم ڕووداوە دەوترێت کە هەندێ لە تۆمەتبارابی گەندەڵی ماڵیی، لایەنگرییان لە زیندانییانی سیاسی کردووە و دژ بە تۆمەتبارانی گەندەڵی ٣ هەزار میلیارد تمەنی هەڵوێستیان گرتووە.

ئێختلاسی ٣ هەزار میلیارد تمەنی ساڵی ١٣٩٠ ئاشکرابوو کە لەو گەندەڵیەدا، بەرپرسانی حکوومەتی لە بانکی سادەرات و میللی تێوەگلان و هەندێکیان ئیعدام و هەندێکیش دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران.

سەرچاوەکان ئەوکات لەزاری تۆمەتبارانەوە بڵاویان کردەوە کە زۆربەیان بە ڕاسپاردەو بڕیاری بەرپرسانی هەرەسەرەوەی حکوومەت ئەو کارەیان کردووە و عەلی خامنەییش لە وتەیەکدا سەبارەت بەو ڕووداوە داوای کرد کە کێشەکە کێش نەدەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.