ناو سالارێکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە سووریە کوژرا

0
910

بە پێی زانیارییەکان، ناوسالارێکی سپای پاسداران يێڕان وهەروەها ٩ ئێرانی و ئەفغانی تر لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریە کوژران و مەیتەکانیان بۆ ئێران ڕاگوازراوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی هەواڵدەری تەسنیم، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی بەفرانبار، عەبدووڵا قوربانی، ناوسالار سێ ی سپا، لە شاری حەلەب لە سووریە کوژرا. تەرمی ئەو ئەندامە زەریاییەی سپاسی پاسداران، ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی بەفرانبار لە گوندی “سەحرارود” سەر بە شاری فەسا لە پارێزگای فارس، نێژراوە.

شیاوی ئاماژەیە کە حوسێن جەماڵی و جەلیل خادمی، دوو کەسی تری خەڵکی فەسان لە مانگی خەزەلوەری ئەو ساڵ لە سووریە کوژراون.

هەواڵدەری تەسنیم لە ڕاپۆرتێکی تردا هەروەها باسی لە کوژرانی ئەفغانیەکی ئەندامی تاقمی “فاتمیون” بە ناوی خوداکەرەم ڕەزایی لە سووریە کرد.

پێویست بە ئاماژەیە کە لەشکری فاتمیون لە ئەفغانیە نیشتەجێیەکانی ئێران پێک هاتووە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە هەناردەی شەڕی سووریە کراون.

شیاوی  ئاماژەیە کە تا ئێستا سەدان کەس لە ئێرانی و ئەفغانیەکانی ئەندامی سپای قودس کە هەناردەی شەڕی سووریە و عێراق کراون، لەو شەڕانەدا کوژراون کە لە ناویاندا دەکرێ ئاماژە بە ناوی حوسێن هەمەدانی، گەورە فەرماندەی سپاسی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەین.

کۆماری ئیسلامی ناوی پارێزەرانی حەرەم (مدافعان حرم)ی لەسەر ئەو هێزانەی خۆی داناوە کە لە عێراق و سووریە، شەڕ دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت