نان، ئازادی، دروشمی سەرانسەری ئێرانە

0
789
عەبدوڕەحمان ڕەسووڵ

لەخۆپیشاندان وناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی ئێران کچان وژنان لاوان دروشمی ئازادی ئازادی یان دەگوتەوەوبەرزدەکردەوە.ئەوەش نیشانەی نەبوونی ئازادی بوو لەدرێژایی ۳۹ساڵەی ئەوسیستەمە ئیسلامیی یەسەرکوتگەروچەوسێنەرە لەکۆمەڵگای ئێراندا. کچان لچکەکانیان فڕێدەدا وهاواریان دەکرد بەڵێ بۆ ئازادی نابۆ حیجاب وسەرکوت.لاوان وگەنجان هاواریان دەکرد بەدەنگی بەرزبڕوخێ ڕژێم،بڕوخێ دیکتاتۆری لەبەرئەوەی بەدرێژایی ۳۹ساڵ مەلاکانی ئیسلامیی گەنجان ولاوانیان لەسێدارەداوە،گەشەیان بەبێکاری وهەڵاواردن وسەرکوتداوە.

نان نیان لەدروشمەکانیان بەرزدەوە لەناوخۆپیشاندان وناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی ئێران.ئەوەش نیشانەی هەبوونی گرانی گەشەی هەژاری بوو لەو وڵاتەدا،نیشانەی هەبوونی گەندەڵی ودزینی سامان وپارەی گشتی وڵاتە.

خەڵکی ناڕازی دروشمیان لەدژی حیزب ڵلەی لوبنان دەدا ئەوەش نیشانەی یارمەتی دانی دەوڵەتی ئیسلامیی ئێرانە بە حیزب لڵە سەرەڕای ناوخوی ئێران زیاتر پێویستی بەهاوکاری ویارمەتی هەیە بۆچارەسەری کێشەوقەیرانەکانی هەژاری وبرسێتی.

خەڵکی ووشیاری ناڕازی ئێران لەدژی تەدەخولکردنی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆناوخۆیی دەوڵەتانی سووریاوعێراق ودەوڵەتانی تر دروشمیان بەرزدەکردەوە،داوایی ڕاگرتنیان دەکرد،دەزانن لەکاتێکدا خەڵکی ناوخۆلەناوکێشەوقەیرانەجۆراوجۆرەکاندا دەگوزرێت چۆن دەکرێت پارەوسامانی گشتی وڵاتەکەیان تەخشیان پەخشانی پێ بکرێت بۆهاوکاری حیزب وگرووپە ئیسلامیی یەکانی وڵاتانی تر؟!

خەڵکی ئێران داواکاری دەست بەجێ کۆتایی هێنانی ئەوجۆرە بەناویارمەتیانەیان دەکرد،داوایی بەزوویی چارەسەرکردنی کێشەوقەیرانەکانی خەڵکی ناوخۆیی ئێران نیان دەکرد کە ڕۆژبەڕۆژ بەرەوهەژاری ونەبوونی وبێکاری وقەیران وکێشەزیاتردەبێتەوە.

لە دوایی ئەنجامدان وگەشەدان بەناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی شارەکانی ئێران کەلەسەرەتادا لەچەندشارێک ناڕەزایەتی دەستی پێ کرد بەڵام دواترپاش چەندڕۆژێک ناڕەزایەتی یەکانی خەڵک ۲٥پارێزگاری ئێرانی گرتەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت سەرجەم پارێزگاکانی ئێران بگرێتەوە،بەرپرسانی ئیسلامیی وئاخوندەکان وبەرگەی خۆپیشاندان وناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی ئێرانی نەگرت بەهێزی چەک وسەرکوت کردن وەڵامی داواکاری وخۆپیشاندان وناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی ئێرانی داوە ئەویش بەدەستگیرکردنی زیاتر لە۳٥۰کەس وبریندارکردنی بەدەهاکەس وکردنەقوربانی ۱٥کەس لەخەڵکی خۆپیشاندەروناڕازی ئێران.بەگەشەدان بەسەرکوت وئیستبدادەکانی بەرامبەربەخەڵکی ناڕازی خۆیی لەڕوخان وتێشکان زیاتر نزیک دەکاتەوە.

کەواتە ڕژێمی کۆنەپەرستی ئیسلامیی ئێران چیتر ناتوانێت چی بوێت ئەوەبکات بەئارەزوویی خۆیی چونکە خەڵکی ئێران ووشیاربۆتەوە چیترچەواشەکاری وبێ مافی وهەژاری وبرسێتی وگرانی وبێکاری قبوڵ ناکات.خەڵکی ئێران بەتێکۆشانی یەکگرتوانەوخەباتی هاوبەشی جەماوەری ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکانی ئەم جارەسەلماندی کەهەنگاوبەهەنگاوبەرەوپێشەوەوبەرەوسەرکەوتنی زیاتر ملدەنێ.

داهاتوویی کۆمەڵگایی ئێران لەسەرئەم جۆرەتێکۆشانەجەماوەریانە کەبەهاوبەشی ویەکگرتوانە دەچێتەپێشەوەباشتربنیاتدەنرێت و ئازادی ومافەکان مسۆگەرتردەبێت بۆهەموو مرۆڤەکانی ئێران بەبێ جیاوازی ئاینی ونەتەوەیی وڕەنگ وڕەگەزەکان.

باشترین هەنگاوئەوەبووکەژنان وکچان شان بەشانی پیاوان بەشداربوون لەسەرجەم خۆپیشاندانەکان وناڕەزایەتی یەکان ئەوەش نیشانەی ووشیاری وبەئاگایی ژنان وکچان نیشان دەدات کەلەقۆناغی ئێستادا ئازایانەوچاونەترسانەهاتوونەتەمەیدانی شەقامی شارەکان داوایی ئازادی ومافەکانیان دەکەن،بەیەک دەنگ لەسەرشەقامەکانی ئێران نەفرەت لەچەوسانەوەوسوکایەتی پێ کردنی ژنان وکچان دەکەن،داوایی نەمانی حیجابی ئیجباری دەکەن ولچکەکانیان فڕێدەدەنەسەرشەقامەکان،داوای چەسپاندنی ئازادی ومافەکانیان دەکەن.

ئەرکی حیزبە کۆمۆنیست وچەپ وسیکۆلاروئازادیخوازەکانە کەلەم قۆناغەداهاتنەمەیدانی ئەم جارەی خەڵکی ناڕازی وخۆپیشاندەرفەرامۆش نەکەن.هەرچی زووە پێویستە یەکێتی وهاوخەباتی نێوانیان بەهێزبکەن،گەشە بەپەیوەندی یەکانی نێوانیان بدەن ،نەخشەڕێگایەک بۆ تێکۆشانی هاوبەشی خەڵکی ناڕازی ئێران دەستنیشان بکەن.بەهاوبەشی کاربکەن لەسەربرنەپێشەوەی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکان.ناکرێت هەرحیزب وهێزێک لەخۆیەوە تەنهابەیاننامەدەربکات وپشتیوانی داواکاری خۆپیشاندان وناڕەزایەتی یەکان بکات بەڵکوپێویستە بەجێبەجێ کردنی نەخشەڕێگایەکی هاوبەشی حیزب وهێزە کۆمۆنیست وچەپ وسیکۆلاروئازادیخوازەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی چ لەناوخۆیی ئێران وچ لەدەرەوەی ئێران هەنگاوبەرەوپێشەوەبنێن ،بەکردار ڕابەرایەتی وپێشەوایی ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆیی ئێران ودەرەوەی ئێران بکەن.

بۆئەوەی زۆرترین خەڵکی شارەکانی ئێران بەشداربێت وهەنگاوبەرەوڕوخانی ئەوڕژێمەکۆنەپەرست وچەوسێنەربندرێت.بەهاوبەشی وبەهەماهەنگی هەنگاوبۆدامەزراندنی سیستەمێکی سیکۆلاروشارەستانی وئازاد بۆتەواوی خەڵکی ئێران بنێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.