شەوی هەینی ١٣ی نوامبر چەندین هێرش و تەقینەوە پاریسی پایتەختی فەڕانسه‌یان هەژاند كه به هۆیانەوە 129 کەس کوژران و یەکێک لەوانەی کوژرا ژنی رۆژنامەنووسێکی فەڕانسه‌ویە، ئه‌و ڕۆژنامه نووسه فه‌ڕانسه‌وییه دوای گیانلەدەستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی نامەیەکی جەرگبڕ دەنووسێت و باس لەوە دەکا کە کوڕەکەیان هەرگیز لە چەکدارانی داعش ناترسێ.
ئەنتۆنی لێریس نامەکەی بە ناونیشانی ” ئێوە ناتوانن رقی من بەدەست بهێنن” بڵاو كردۆته‌وه، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە و، دوای تەنیا 23 ساعه‌ت لە نووسین و بڵاوکردنەوەی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، زیاتر لە ١١٣ هەزار جار شه‌یرکراوە.
دەقی نامەی رۆژنامەنووسە فەرەنسییەکە بۆ چەکدارانی داعش کە ژنەکەیان کوشت:
ئێوە رقی من بەدەستناهێنن
وه‌رگێڕانی : ئه‌حمه‌د شێربه‌گی
شەوی هەینی، ئێوە گیانتان له مرۆڤێکی دانسته زه‌وت كرد کە خۆشەویستی ژیانم بوو، دایکی کوڕەکەم بوو، بەڵام هەرگیز ئێوە رقی من بەدەست ناهێنن. من نازانم ئێوە کێن و ناشمهەوێت بزانم، ئێوە رۆحێکی مردوون.
ئەگەر ئەو خودایەی كه ئێوە له پێناویدا ئاوا کوێرانە خەڵك دەکوژن ، ئێمەی لە وێنەی خۆی دروستکردبێت، هەرچی فیشەکی جەستەی ژنەکەمه، بەر دڵی خودا‌ش کەوتووە.
من ئەم خه‌ڵاته‌تان پێنابەخشم کە رقم لێتان بێ. زۆر ئاشکرایە کە ئێوە ئەوەتان دەوێ بەڵام وەڵامدانه‌وه‌ی رق بە توورەیی واتای خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه بەونه‌زانینه‌ی کە ئێوەی گەیاندووته ئه‌م رۆژە.
ئێوە دەتانهەوێ من بترســــم،ده‌تانهەوێ بە چاوی گومـــانەوە له هاوشــارییەکانی خۆم بڕوانم. دەتانهەوێ ئازادیم بۆ ئاســـایش بكه‌مه قوربانی . بەڵام یاری یەکی دۆڕاوە، یاری یەکە و یاریزانەکانیشی دووپاته‌ن .
ئەمـــڕۆ من ژنەکەم دوای چەندین شــەو و رۆژ لە چاوەڕوانی دادیته‌وه . ئەو وەک ئەو ئێوارەیەی رۆژی هەینی كه منی به جـــێهێشت جوان بوو. بارته‌قای ئەو رۆژە جوان بوو کە١٢ ساڵ لەمەوبەر ســـه‌رشێتانە کەوتمــە داوی خۆشەویستیی یەوە.
به دڵنیایی مني نوقمی خەم وئازاركرد و ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی بچووكه بۆ ئێوه ، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە خەمه‌كه‌م زۆر ناخایێنێت . دڵنیام لەوەی کە ئەو هەرده‌گه‌ڕێته‌وه لامان و لە بەهەشتی رۆحە ڕه‌ها کاناندا یه‌كتر ده‌بینینه‌وه کە ئێوە هەرگیز ناتوانن بچنە تێوی ،
ئێمە ئێســـتا دووكه‌سین ، من و کوڕەکەم، بەڵام ئێمە بەهێزترین لە هەموو ســـوپاکانی جیهان. من هیچکاتێکی ترم نییە بۆ ئێوەی بەفــیرۆ بدەم، دەبێ بگەڕیمەوە بۆ لای کوڕەکەم ”Meilvi ” کە خەریکە لە خـــه‌و خەبەری دەبێتەوە. ئەو تەمەنی به‌تەنها ١٧ مانگە. ئەوهه‌موو ڕۆژێ ژه‌مـــه‌خۆراكی خۆی دەخوات وەک هەموو رۆژێکیش یاری خۆمان دەکەین. کـــوڕەکەم هەموو رۆژێکی ژیانیی بە به‌خته‌وه‌ری و ئازادی شه‌رمه‌زارتان دەکات. چونکە ئێوە شایەنی رقـی ئەویش نین…