ناسا ٧ هەسارەی نوێی هاوشێوەی زەوی دۆزیوەتەوە کە بە دەوری خۆری خۆیاندا خول دەخۆن

0
1694

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی هەوافەزای ئەمریکا، ناسا، لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی خۆیدا باسی لە دۆزرانەوەی ٧ هەسارەی نوێ کرد کە هاوشێوەی زەوین و بەدەوری خۆری خۆیاندا خول دەخۆن.

دۆزینەوەی ئەو هەسارانە لە دەرەوەی سیستەمی خۆری، گرنگییەکی زۆری بۆ ئەستێرەناسان هەیە چون ئەو هەسارانە نەتەنیا قەوارەیان بەقەرا زەوی ـیە بەڵکوو پلەی گەرمییەکی فێنکیان هەیە وک دەتوانێ دەرخەری ئەوە بێ کە ئاو تێیاندا بوونی هەیە و بۆی هەیە لەسەر ئەو هەسارانە بکرێت ژیانێکی شیاو بخرێتە گەڕ.

ئەستێرەناسەکان تا کۆتایی سەدەی بیستەم تەنیا هەسارەکانی سیستەمی خۆرییان دۆزیبۆوە تا ئەویە کە  ساڵی ١٩٩٥ئەو ڕەوتە گۆڕا و هەسارەیەک دۆزراوە کە لە دەرەوەی سیستەمی خۆری بە دەوری خۆردا خولی دەخوارد.

٢٠ ساڵ دواتر، دوو هەزار هەسارەی تر دۆزراوە کە ئەوانیش بە دەوری خۆردا خولیان دەخوارد.

ئەستێرەناسان لەسەر ئەو بڕوایەن کە سەدان میلیارد هەسارەی تر لەو جیهانەدا بوونی هەیە.

لە درێژەی ڕەوتی ئەو دۆزینەوانەدا، سەرەتا هەسارەگەلی گەورە دۆزرانەوە، هەسارەگەلێک کە تێکەڵەیەک لە گازە جیاوازەکانن و هەسارەگەلێکیش کە وەک تۆپێک لە ئاگر وان یان ئەوەی کە بە تەواوی بە سەهۆڵ داپۆشروان.

دۆزینەوەی ئەو هەسارانە لە دەرەوەی سیستەمی خۆری، بە هۆی تیشکی زۆری خۆرەکەیان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ناگونجێ و ناکرێ و لە ئێستادا لە ڕێگای یاسا فیزیکی و ئەستێرەناسییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت