مەکارم شیرازی: چوارشەممە سووری نەریتی نەزان و کۆنەپەرستانە

0
562

چوارشەممە سووری، نەریتێکی کۆنی کوردان و نەتەوەکانی تری دراوسێیەتی کە خۆیان بە ئاریایی پێناسە دەکەن، ئێوارەی دواهەمین سێ شەممەی ساڵ بە کردنەوەی ئاگر جەژن دەست پێدەکا لە هەندێ شوێن منداڵان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و داوای جەژنانە دەکەن، خەڵک خۆیان بە جلک و کندری کوردی دەخەمڵێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە سووریە، مەکارم شیرازی مەلای مەرجەعی تەقلید (پێشوای لاسایی کردنەوە) کە لە ئایینی شیعەدا هەیە و خەڵکانێکی زۆر ڕێڕەوی ئەو کەسەن و بە پێی فتواکانی وی دەجووڵێنەوە، ئەو نەریتەی بە نەریتی نەزانەکان و گەمژە و کۆنەپەرستەکان ناساند کە دەبێ خۆی لێ بپارێزن.

ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢٥ی ڕەشەممە و ڕۆژی چوارشەممەسووری، مەکارم شیرازی گوتی:”لە زانایان و پێشنییانمانەوە هەندێ نەرت بەجێ ماون کە دەبێ لە ژیانماندا ڕێڕەویان لێبکەین و بەجێیان بێنین بەڵام بەداخەوە هەندێ کەسی نەزان هەندێ نەریتی کۆنەپەرستانەی وەک چوارشەممە سوریان هێناوەتە ناو ژیانی خەڵکەوە کە دەبێ خۆی لێ بپارێزین”.

مەکارم هەروەها گوتیشی: “هەندێ کردەوەی دژە شەرعی لە لایەن هەندێ کەسەوە لەو ڕۆژەدا دەکرێ کە نابێ بکرێ و دەبێ بزانین کە ئەنجام دانی ئەو کردەوانە لەهەمبەر خوا بەرپرسیارەتی هەیە”.

ناوبراو لەو بارەوە درێژەی بە قسەکانیدا و گوتی: “ئەو کەسانەی کە تۆق تۆقەی پڕ ەنگ و هەرا لە شەقامەکان دەتۆقێننەوە دەبێ بزانن کە لە ڕۆژی قیامەتدا دەبێ وڵامدەرەوەی ئەو کردەوانەی خۆیان بن.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.