مەهاباد: مینێک تەقییەوە و کرێکارێک بریندار بوو

0
750

رۆژی کورد: لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی سەردەمی هێرشی سوپای پاسداران لە ناوچەی مهاباد، کرێکارێکی شارەوانیی ئەو شارە بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکان لە مهابادەوە، ڕووداوی تەقینەوەی ئەو مینە لە شەقامی “ساحیلی”ی شاری مەهاباد هاتۆتە ئاراوە.

بە گوتەی شایەتحاڵێک، ئەو ڕووداوە لە کاتی کار کردنی کرێکارانی شارەوانیی مەهاباد لە سەوزایی نێوان شەقامی ساحیلیدا هاتۆتە ئاراوە.’

دەگوترێ لاقێکی ئەو کرێکارە بە سووکی بریندار بووە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی “خومەینی”ی شاری مەهاباد لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

لە سەردەمی هێرشی ئەرتەش و سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا بۆ سەر کوردستان، سەدان هێکتار لە زەوی و زاری دەوروبەری شار و گوندەکان مین‌ڕێژ کران و هەتا ئێستا هەڵنەگیراونەتەوە.

بەپێی ئامارەکان هەنووکە ١٦ ملیۆن مین لە چوار ئوستانی ئیلام، کرماشان، سنە ورمێ‌دا هەن و ساڵانە سەدان کەس لە خەڵکی ئاسایی بەهۆی تەقینەوەی مین، بەرەوڕووی مەرگ و کەمئەندامی دەبنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.