مەنسوور ئاروەند، زیندانیی سیاسیی کورد لە سێدارە درا

0
1026

حوکمی لەسێدارەدانی مەنسوور ئاروەند، زیندانیی سیاسیی کورد پاش راگواستن بۆ زیندانی میاندواو جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە ٢٤ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدانی مەنسوور ئاروەند زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردەوە، هەواڵی جێبەجێ‌کرانی حوکمی ئیعدامی مەنسوور ئاروەندی پشتڕاست کردووەتەوە.

جێبەجێ‌کرانی حوکمی لەسێدارەدانی مەنسوور ئاروەند لە حاڵێکدایە کە پێشتر پاش راگواستن لە زیندانی ورمێ بۆ زیندانی مەهاباد لە رێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ساڵی رابردوودا، بە شێوەی زارەکی پێی راگەیەندرابوو کە حوکمی لەسێدارەدانەکەی هەڵوەشاوەتەوە و بووە بە زیندانی هەتاهەتایی، بەڵام ئەم هەڵوەشانەوەی حوکمی لەسێدارەدانەی مەنسوور بە شێوەی فەرمی پێی رانەگەیندرابوو.

مەنسوور ئاروەند، جۆزەردانی ١٣٩٠ لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا و لە مانگی خەرمانانی ١٣٩١ی هەتاوی، لەلایەن دادگای ئیقلابی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی ”دژایەیی خوا” لەرێگەی ”ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران”، سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت