ڕۆژی کورد: بە گوێرەی هەواڵەکان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور، وێڕای شاندی هاوڕێی، له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاساییش، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاوپیکەوتنی کردووە.
تا ئێستا ناوەرۆکی ئەو چاوپێکەوتنە ڕوون نیە.
لە ٥٢هـەمین كۆبوونه‌وه‌ی میونشن بۆ ئاسایش کە لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەدەچێ، زیاتر له 500 سه‌ركرده و كه‌سایه‌تیی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بەشدارن.
ئەو کۆبوونەوەیە ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی ده‌ستیپێكرد و بڕیارە ماوه‌ی سێ رۆژیش بخایەنێت.
ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشوور له په‌راوێزی ئەو كۆنفرانسه‌دا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جێیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و ئێدوارد ناڵبه‌ندیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمەنستان كۆبووه‌وه.