مەریوان هەروا لە سەنگەری خەباتی مەدەنیدا بەردوامە

0
928

ڕۆژی کورد: گیان لە دەستدانی ژنێکی دوو گیانی مەریوانی بە هۆی ڕق هەڵگرتن و کەمتەرخەمیی پزشک و پەرستارەکانی نەخۆشخانەی بووعەلیی شاری مەریوان، ناڕەزایەتیی بەربەرینی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتەوە.

هەروەک پێشتر ماڵپەڕی “هاوار” ڕایگەیاندبوو، رۆژی شەممە، ٧ رەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵانی “مازی بن”ـی سەر بە سەوڵاوای مەریوان، بە هۆی ڕق هەڵگرتنی پزشک لە هاوسەری ئەو ژنە گەنجە کوردە دووگیانە و کەمتەرخەمی لە کاتی منداڵ بوون، گیانی لە دەست داوە.

هەر بەو هۆیە، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨٨ رەشەممە، خەڵکی شاری مەریوان، ناڕەزایەتییەکی بەربەرینیان لە بەردەم بینای پزیشکانی شاری مەریوان پێکهێنا و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، خەڵکی مەریوان لە هەمبەر پرسەکانی شار بێدەنگ نەبوون و خەباتی مەدەنیی ئەو شارە ڕۆژبەڕۆژ لە پەرەسەندن دایە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت