مەریوان: بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی نەورۆز، بەشێک لە هاوشاریان دەست بەسەر کران

0
887

ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی نەورۆزی لە مەیدانی دارسەیران ـی شاری مەریوان، بەشێکی بەرچاو لە هاوشارییانی مەریوانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەست بەسەر کران.

بە پێیئەو زانیارییانەی کە بە ڕۆژی کورد گەیشتوون، هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری مەریوان هێرشیان بردۆتە ماڵی بەشێک لە هاووڵاتیانی شاری مەریوان کە بەشدارییان لە ڕێ و ڕەسمی نەورۆزیدا کردووە و دەست بەسەرییان کردوون.

هێزە تەناهییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها کەرەستە تاکەکەسی و تایبەتییەکانی ئەو کەسانەشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە و دەستیان بەسەردا گرتوون.

شایانی باسە کە بەشێکی تر لە بەشداربووانی ئەو ڕێ و ڕەسمە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خاکەلێوە، واتا ڕۆژێک دواتر بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و دواتر بە شیوەی کاتی ئازاد کراون.

تا کاتی بلاو کردنەوەی ئەو هەواڵە ناوی دەست بەسەر کراوەکان و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەست دا نییە و بە هۆی دڵنیا نەبوون و هۆکاری تایبەت ناوی کەسانی بەردەست بڵاو ناکەینەوە و لە ڕۆژی کورد پارێزراون.

شایانی باسە دەست بەسەر کرانی ئەو ڕێژەیە لە بەشداربووان لە ڕێ و ڕەسمی نەورۆزی مەریوان لە حاڵێکدایە کە کۆماری ئیسلامی و دەست و پێوەندەکانی لە هەندێ شوێنی شاری پاوە بە ئاڵای کۆماری ئیسلامییەوە رێ و ڕەسمی نەورۆزییان بەڕێوە بردووە و کۆماری ئیسلامیش کار ئاسانی تەواویان بۆ بە میدیایی کردنی ئەو ڕێ و ڕەسمە بۆ دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.