مەرجی دان پێدانان بۆ پێدانی مەرەخەستی بە زیندانییەکی کورد

0
599

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە  بڵاو بوونەوە، بەرپرسانی بەندیخانەی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ، لە دانی هەرچەشنە مرەخەسییەکە زەینەب جەلالیان کە ماوەی ٨ ساڵە لە گرتووخانە دەست بەسەرە، خۆدەبوێرن.

لە ماوەی ٨ ساڵ دەستبەسەر بوونیدا، تا ئێستا هیچ مەرەخستی و ئیزنی هاتنەوە بە زەینەب جەلالیان نەدراوە.
پارێزەری زەینەب جەلالیان لە نوێترین وتووێژیدا وتی:  پێشگرتن بە مرەخەسیی ئەو زیندانییە سیاسییە، لەوانەیە بۆ ناچار کردنی بە دانپێدانانی تەلەفزیۆنی بێ.

کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، لە زاری محەممەد شەریف ڕایگەیاند: “بەرپرسانی زیندان، ئیزنی مرەخەسی نادەن و بەپێی هەلومەرجی ئەو زیندانییە، شیمانەی ئەنجامدانی دانپێدانانی تەلەفزیۆنی دەکەم”.

زەینەب جەلالیان کە تەمەنی ٣٣ ساڵە و ٨ ساڵ بەرلە ئێستا لە خاڵی پشكنینی “قازانچی”، لە لایەن هێزە جل شەخسییەكانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوازرا.

سەرەتا سزای سێدارە لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بۆ ناوبراو دەرچوو کە پاشان بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە و هەوڵ و تێکۆشانی بنەماڵە و پارێزەری زەینەب، بۆ داشکاندنی ئەو سزایە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ، تاکوو ئێستا بێ‏ ئاکام ماوەتەوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بەهۆی دۆخی ناتەندرووستی زیندانەوە، تانە کەوتۆتە سەر چاوی. هەروەها ڕێگری لە چاوپێکەوتنی بەردەوامی حەفتانەی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ دەکرێت.

شایانی باسە کە تا ئێستا زۆر زیندانی سیاسی لە ئێران ناچار کراون تا لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ئەو وتانە بڵێنەوە کە بەرپرسانی ئیتلاعاتی ئێران داوایان لیدەکەن کە ئەو کارە دژ بە مافی مرۆڤە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.