موتەلیب ئەحمەدیان زیندانى سیاسی کورد بۆ شوێنێکى نادیار گواستراوەتەوە

0
1680

موتەلیب ئەحمەدیان زیندانى سیاسی کورد رۆژى سێ شەمە ٨ مارس لە زیندانى سنەوە بۆ شوێنێکى نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە شوێنى گواستنەوەى بە بنەمالەکەى نەدراوە.

دواى ٥ ساڵ لە زیندان تا ئێستاش دۆسیەى موتەلیب ئەحمەدیان هیچ حوکمێکى بۆ نەبراوەتەوە لەو ڕۆژانەى دواى بە مەبەستى لێکۆلینەوە لە تۆمەتى بەشدارى لە کۆشتن لە زیندانى سەقزەوە بۆ زیندانى سنە گواسترا بوە .

موتەلیب ئەحمەدیان ٣١ سال خەلکى شارى بانەیە لە ساڵى ١٣٨٩ بە تۆمەتى” موحارەبە” لە ڕێگەى  ئەندام بونى لە حیزبە کوردیەکان دا دەستبەسەر کرا دواى بەسەر بردنى ٢٣٠ ڕۆژ زیندانى تاکە کەسی بە ٣٠ سال زیندان مەحکوم کراو بۆ زیندانى میناب دورخراوە. دۆسیەکەى تریشی بەشدارى لە کۆشتن تا ئێستاش بێ حوکم ماوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.