مەترسی گیان لە دەست دانى زیندانى سیاسی کورد ئەفشین سوهراب زادە

0
548

ئەفشین سوهراب زادە زیندانى سیاسی کورد لە زیندانى مینابی پار ێزگاى هورموزگان بە هۆى هەبونى نەخۆشی شێرپەنجەى ڕیخۆڵەکان مەترسی گیان لە دەست دانى لەسەرە.

بە گوێرەى هەواڵى چالاکانى مافى مرۆڤ بە شێوەیەکى جیدى مەترسی لە سەر گیانى ئەفشین سوهراب زادە هەیە لە سەنتەرى چارەسەرى لە میناب بە هەۆى نەبونى ئامێر بۆ چارەسەرى دەبێ بگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکى تر بەڵام بەرپرسانى زیندان هیچ کارێکیان ئەنجام نەداوە.

بنەمالەى سوهراب زادە جەختیان کردەوە سەرەڕاى هەبونى ڕاپۆرتى پزیشکى بەڵام داواکارى گشتى لە پارێزگاى هورموزگان ڕێگە بۆ گواستنەوە یا ئازاد کردنى نادەن.

شایاتى باسە ئەفشین سوهراب زادە بە تۆمەتى “محاربە” بە هۆى ئەندام بون لە حیزبە کوردیەکان حوکمى ٢٥ سال زیندانى بە سەر دا سەپاوە بۆ زیندانى میناب دور خراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.