مەترسی کردەوەی تیرۆریستی لە “پیکەن”ڕۆژەکانی کریسمەسدا

0
919

ئەوڕۆ  سەفارەت خانەکانی ئامریکا، فەڕانسە و بەریتانیا، ڕایانگەیاندووە، زانیارییان لەمەڕ ئەگەری “کردەوەی تیرۆریستی” بە دژی هاووڵاتیانی ڕۆژئاوایی لە ڕۆژەکانی جەژنی کریسمەس و سەری ساڵدا لە شاری پیکەنی پێتەختی چین پێگەیشتووە.

لە چەند کات ژمیری ڕابردوودا، پۆلیسی شاری پیکەن و بەتایبەتی گەڕەکی “سانلیتۆن”، بە شێوەیەکی بەرچاو، چاوەدێری خۆیان لەبەر دوکان و بازاڕ و شوینە پڕ هاتووچۆکانی ئەو گەڕەکە زیاد کردووە

گەڕەکی سانلیتۆن یەکێک لە گەڕەکە هەرە بە ناوبانگەکانی پکەنە کە ئەژمارێکی زۆر کافە و بار و ڕیستەورانت و شوێنی کڕین و فرۆش و مارکە بیانیەکانی تێدایە و هاتووچۆیەکی یەکجار زۆری بەتایبەت بیانیەکانی لەسەرە و هەروەها زۆربەی هەرە زۆری بیانییەکان، لەو گەڕەکە نیشتەجێن.

جیا لە وڵاتانی ئامریکا و بریتانیا و فەڕانسە کە سفارەتخانەکانیان بە تووندی پارێزراون، سەفارەتخانەی وڵاتی ئوسترالیاش هاوشێوەی ئەو وڵاتانە، چاوەدێری ئاسایشی لەسەری خۆی داناوە.

شایانی ئاماژەیە کە مانگی ئوتی ئەوساڵ لە گەڕەکی سانتیلۆن، ئافرەتێک کەوتە بەر هێڕشی پیاوێکی شمشێر بە دەست و کوژرا کە هەر ئەو پیاوە بکوژە، شارۆمەندێکی فەڕانسەویشی بریندار کردبوو. دەوڵەتی چین ئەو کات ڕایگەیاند کە بکوژەکە مەبەستێکی تایبەتی لە بریندار کردنی کەسە فەڕانسەوییەکە نەبووە.

شایانی ئاماژەیە کە کێشەی نێوان حکومەتی چین ومسوڵمانانی ئەو وڵاتە کێشەیەکی نوێ نیە و تا ئیستا حکومەتی چین لە چەندین کردەوەری تیرۆریستی کە لەو وڵاتە بەڕێوەچوون، قامکی تاوانی بۆ لای  مسوڵمانانی ئەو وڵاتەی درێژ کردووە.

بوونی کێشە لە نێوان مسوڵمانانی چین و حکومەتی چین و ئەنجام درانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە چین بەر لە ئێستا، بۆتە هۆی دڵەڕاوکێی وڵاتی چین لە بەڕێوەبردنەوەی هەوڵی تیرۆریستی تر لەو وڵاتە، بە تایبەتی لە دژی بیانییەکان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت