مەئموورانی شارەوانیی ڕژیم لە ڕەبەت هێرش دەکەنە سەر کاسبکارێکی کەم ئەندام

0
1000

ڕۆژی کورد: ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، مەئموورانی سەدی مەعبەری شارەوانیی ڕەبەت، کاسبکارێکی هەژاری کەڕ و ڵاڵ بە ناوی “قادر ئەحمەد پارسا” دەدەنە بەر هێرشی دڕندانەی خۆیان و لە ئەنجامدا دەست و ددانێکی ئەو کاسبکارە کوردە دەشکێنن.

بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، ئەو کاسبکارە کوردەی که لەلایەن ئەو بەکرێگیراوانەی ڕژیم هێڕشی کراوەتە سەر لاوێکی کەمئەندامی خەڵکی گوندی لیلانێ و نیشتەجێی شاری ڕەبەت بووە.

ئەو کاسبکارە کوردە لە یەکێک لە کۆڵانەکانی ڕەبەت لەحاڵێکدا کە لە سەر داشقە خەریکی فرۆشتنی میوە بۆ دەستخستنی بژیوی ژیانی خۆی بووە لە لایەن ئەو بەکرێگیراوانەی شاردارییەوە بەتوندی کەوتووەتە بەر ئەشکەنجە و ئازار و دەستێک و ددانەکانی شکێنراوە.

لەدوای ئەو کارە دزێوەی مەئموورانی سەدی مەعبەر شارەداریی ڕێژیمی، خەڵکی بازاڕ و شاری ڕەبەت بەنیشانەی ناڕەزایەتی لەو کردەوە قێزەونە لەبەر دەرگای شارداری کۆبوونەتەوە و خۆپیشاندانیان وەڕێ خستووە.

“سەید ساڵح قادر حوسێنی، شارەوانی ئێستای ڕەبەت، چەند کەسێکی گۆپاڵچیی سەر بە خۆی کە لە هیچ کردەوەیەکی دژەمرۆڤی لە هەمبەر خەڵکی ڕەبەت ناپرینگێنەوە لە مهابادەوە هێناوە بۆ ڕەبەت و ئەرکی سەدی مەعبەری پێ ئەسپاردوون و تا ئێستا چەندین جار، ئاژاوەیان ناوەتەوە و هێرشیان کردۆتە سەر هاووڵاتیانی ئەو شارە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت