مێرکێل: تا ئێران، ئیسراییل بە ڕەسمی نەناسێ، هاوڕێیەتییەک لە ئارادا نیە

0
921

لە دوای بەئەنجام گەیشتنی بەرجام، ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران دەستی کرد بە سەردانی وڵاتان و چۆ فەڕانسە و ئیتالیا و گەلێک ڕێککەوتننامەی سەربازی و ئابووریان واژۆ کرد کە هە رکام لەوانەش هەم لە دەرەوە و هەم لە ناو ئیرانیش ڕەنگدانەوە و دەنگدانەوە و هەڵوێستی تایبەت بەخۆی بەدادا هات.

ڕوحانی خۆی بە براوەی ئەو ڕێککەوتننامە دەزانی و لەو ڕۆژانەی دواییدا هەندێ دەنگۆ هەن کە باس لە پیویستی هەبوونی بەرجامی ٢ ش دەکەن. بەڵام لێدوانی بەرپرسانی وڵاتان و بانکە جیهانییەکان و هەروەها گەمارۆی ئەیالەتەکانی ئەمریکا، پێچەوانەی قسە و بانگەشەکانی ڕوحانی دەنوێنن.

ئانگلا مێرکێل، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ی ڕێبەندان لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەری هاوبەش لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل گوتی: ” ئەگەر ئیسراییل بوونی نەبا، سەرجەم ناوچەکانی خۆرئاوای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکەوتە بەر لێشاوی ئیسلامی تووندئاژۆ و ئەو لێشاوەش، بە ملیۆنان کەسی تری (پەناخواز) هەناردەی ئوروپا دەکرد”.

مێرکێل، ئیسراییلی بە “دیواری پاراستنی ژیاری ڕۆژئاوا لە ناو جەرگەی خۆرهەڵاتی ناوەراست” پێناسە کرد.

شایانیئاماژەیە کە بە هۆی ئەوەی کە ئاڵمان لە سەردەمی هیتلێر و دەسەڵاتی نازییەکان لەو وڵاتەدا، تاوانی هۆلۆکاست و ڕەگەزکوژی لەسەرە، لە ئیستادا یەکجار پێداگری لەسەر پاراستنی ئیسراییل و پاراستنی تەناهی ئەو وڵاتە دەکات.

مێرکێل لە چاوپێکەوتن خۆی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل پێداگری کرد کە: “ئێمە بە تەواوی ڕوونمان کردۆتەوە کە تا کاتێک کە ئێران، ئیسراییل بە فەرمی نەناسێ، هیچ پێوەندییەکی دۆستانە لە ئارادا نییە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.