میتینگ یا هەر کۆبۆنەوەیەکى ترى شەقامی بەربژێرەکانى هەڵبژاردنى ئێران قەدەغەیە

0
569

فەرماندەى پۆلیسی ئێران “ناجا” ڕایگەیاند کە هەر چەشنە کۆبۆنەوەیەکى شەقامى بەربژێرەکان قەدەغەىە و ئەگەر بێت و بەربژێرەکان ڕەچاوى نەکەن پۆلیس بە توندترین شێوە ڕوبەڕوى دەبێتەوە.

حسین ئەشتەرى لە درێژەى لێدوانەکەى ئاماژەى بە رۆڵى پۆلیس لە چاودێرى هەر دو هەڵبژاردنى پەرڵەمان و خوبرگانى مانگى داهاتوو کرد و گوتى پێشتر هەموو یاساو ڕێساکان بۆ بەربژیرەکان ڕاگەیاندراوە و بەربژێرەکان دەبێ پەیرەوى ئەو یاسایانە بکەن.

هەروەها لە درێژەى لێدوانەکەى گوتى  ئەو چاودێریانە تەنانەت دونیاى مەجازى و ئینترینتیش دەگرێتەوە لە هەر شوێنێک پێشل کردنى یاسا ببینرێت ئەوا پۆلیس ڕوبەڕو دەبێتەوە.

شایانى باسە ئەو وتانەى پۆلیسی ئێران بۆ کونترۆلى بارودۆخى هەڵبژاردنى ئێران لە کاتێک دایە کە لە دەستورى ئێران دا هەر کۆبونەوەیەکى چەکدار یا دژى بنەماکانى ئیسلام نەبێ ڕێپێدراوە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.