مۆرەکانی ڕژیم خەریکی تاڵان کردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی گوندی شێخانی شنۆـن

0
1333

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە شنۆ، ماوەیەکی کەسانێکی نەناسراوی سەر بە ڕژیم کە خۆیان بە ئەندازیار و پسپۆڕی دێرینەناسی ناساندووە، دەستیان کردووە بە هەڵکۆڵینی چەند شوێنێکی ئاوایی شێخان و ناوچەکە، کە شیمانەی بوونی ئاسەواری مێژووییان لێکدەرێ.

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری ڕۆهژی کورد، یەکێک لە ئەو کەسانە خەڵکی تەورێز و یەکێکیش خەڵکی مهابادە کە خۆیان بە ئەندازیار دەناسێنن.

ئەو کەسانە بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە کە ئەوان سەر بە “بەیتی ڕەهبەر”ـن و بە ئیزنی فەرمییەوە ئەو هەڵکۆڵینانە ئەنجام دەدەن.

هەروەها جاش و نیشتمانفرۆشێکی ناسراوی ئەو ناوچەیە بە ناوی “محەممەد ڕەجەبی”، ناسراو بە محەممەدی مام مارف، خەڵکی ئاوایی شێخان، هاوکاریی تەواوی ئەو تیمە دەکات.

بەپێی لێدوانی خودی ئەو کەسانە، ئەوان پێشتریش لە شارەکانی مهاباد و بانە و بە ئیزنی فەرمیی ڕژیم سەرقاڵی کۆڵینی شوێنەکان و دەرهێنانی ئاسەوارە مێژووییەکان بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت