ناسر مەکارم شیرازى کە یەکێک لە گەورە مەرجەعەکانى پەیڕەوى کردنى دینى شیعەیە لە ئێران لە وتارێکدا لە شارى قوم ڕایگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانى سەرکەوتنى على خامنەى ڕێبەرى ئێران پەیوەندى نزیکى خامنەى لە گەڵ ئیمام زەمانە لە مزگەوتى “جمکران”.
بە گوێرەى ماڵپەرى “انتخاب” شیرازى لە وتەکانى دا باس لە مزگەوتى “جمکران” لە شارى قوم دەکات کە پێش تر مزگەوتێکی بچوک بوە بەڵام ئێستا ملیونان کەس تییدا نوێژ دەکەن.بە گوێرەى باوەڕى شیعەکان مزگەوتى “جمکران” مزگەوتى ئیمام زەمانە.
هەروەها لە بەشێکى ترى وتەکانى کە بۆ دکتۆرەکانى “مهدویت” دەکرد باس لە کاتى هاتنى ئیمام زەمان دەکات و دەڵێت ئێمە هاتنى کات دیارى ناکەین بەڵام ئومێدمان هەیە کە بەو زووانە بێت.
شایانى باسە وتەکانى مەرجەعى شیعە لە بە گوێرەى ئاینى شیعە دا دەبێ پەیرەوى بکرێت و هەروەها جارێکى تر ئەوە بە باشی ڕون بوە کە مەڵاکانى ئاینى شیعە چۆن لەو ئایینە بۆ بەرژەوەندى سیاسی خۆیان بە کار دێنن.