موشی یاعلوون، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سووریا دابەشدەبێت بۆ سێ ھەرێمی جیا

0
588

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل راشیگەیاند: “من زۆر رەشبینم لەبارەی دۆخی سووریاوە، رەنگە لە كۆتایی ئەم ھەفتەیە ئاگربەستی كاتیی رابگەیەندرێت، بەڵام من وای دەبینم سووریا دابەشدەبێت بۆ سێ ھەرێمی كوردیی و عەلەوی و سوننە، رەنگە ئەونیش شەڕ لەگەڵ یەكتر بكەن”.
هاوکات چاودێران دەڵێن ھێشتا وادەی راگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا نەھاتووە، بەرپرسانی ناوچەكە و جیهان بە نیگەرانییەوە خوێندنەوەی بۆ دەكەن و گەشبین نین.
لەمبارەیەوە جۆن مەكین، سیناتۆری کۆماریی ئەمریكا رایگەیاند: “ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆكی رووسیا نایەوێ ھاوكاری ئێمە بێ، تەنیا دەیەوێ لە مانەوەی ئەسەد دڵنیابێت و رووسیا وەك زلھێز لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێشانبدات”.
جۆن مەكین گوتیشی:”پۆتین لە ھەوڵی ئەوە دایە سووریا وەك گۆڕەپانی راھێنان و تاقیكردنەوەی سەربازیی رووسیا بەكاربێنێت و دەیەوێ سیناریۆی کریمیا دووبارە بكاتەوە و چوونی پەنابەران بە لێشاو بۆ ئەوروپا بەردەوام بێت و پڕۆژەی ئەوروپا لە سووریا ھەرەس بێنێت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.