ماڵپه‌رى ڕه‌سمیی كۆشكی ئێلیزهی سه‌ر به سه‌رۆك كۆماریی فه‌ڕانسه بڵاوی كردۆته‌وه كه بڕیاره ڕۆژى سێشه‌مه‌ى ٢١ی فێوریه‌ی ٢٠١٧، مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی باشوور، له كۆشكی ئێلیزیه له پاریس، له گه‌ڵ فرانسواا ئۆلاند، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه چاویان به یه‌ك بكه‌وێت.
كۆشكی ئێلیزه ڕایگه‌یاندووه كه فرانسوا ئۆلاند كاتژمێر ٤ و چاره‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور ده‌كا
هاوكات به‌شێك له چالاكانی كوردی نیشته‌جێی فه‌ڕانسه داوایه‌كیان ڕوو به خه‌ڵكی كوردستان ، بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا هاتووه :
داوا لە هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر دەکەین لە ڕێی پەیجی ڕەسمی فڕانسوا ئۆلاند سەرۆککۆماری فەڕانسه لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پرسی سەربەخۆیی کوردستان بخرێتە بەر باس، بە دڵنیایی کاردانەوەی ئەرێنی دەبێ.
داوا كراوه كه ئه‌و چه‌ند ڕسته‌یه به زمانی فه‌ڕانسه‌وی ئاماده كراوه بۆ فه‌یسبووكی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه به نامه و كۆمێنت به‌ڕێ بكرێ
M. Le président, M. #Hollande
Afin de mettre fin à la négation des droits basiques d’un peuple de 40 millions personnes, afin de changer le destin sombre d’un Moyen-Orient chaotique, nous les #Kurdes résidents en France et ailleurs, nous voudrions solliciter tous les soutiens français pour #l‘indépendance d’un état kurde sous les soins de M. #Barzani.
Vive le #Kurdistan, vive la #France!
ئەم هەڵمەتە هەتا کاتژمێر ١٦:١٥ ی رۆژی سێ شەممە ٢١ مانگی فێوریه درێژه‌ی ده‌بێ.
پێویسته بگوترێ له‌و كۆبوونەوانەدا محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر فواد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی باشوور و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان یاوه‌ری مه‌سعوود بارزانین .