منداڵێکی کرماشانی لە کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتی‌دا سەرکەوتنی وەدەست هێنا

0
731

ڕۆژی کورد: منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵانی کرماشانە بە ناوی “هوومەن بەهمەنی” کە لە ناوەندی پەروەردەی فیکریی “کۆزەران” بۆ بەشداری لە کێبەرکێ نێودەوڵەتییەکانی وڵاتی بوڵغارستان بەڕێکراوە و توانیویەتی لەم کێبڕکێیانەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.

ئەم منداڵە نیگارکێشە کوردە، دیپلۆمی شانازیی چوارەمین کێبڕكێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی “بنسکا”، لە وڵاتی بۆڵغارستانی لە ساڵی ٢٠١٦دا بەدەست هێناوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێیەکان، بەرپرسی گشتیی پەروەردەی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەم پارێزگایە ڕایگەیاندووە کە؛ “نێوەرۆکی ئەم کێبەرکێیانە ئازاد بەڕێوەچووە و بەرهەمی هونەریی ئەم منداڵە کرماشانیە لە نێوان ٥ هەزار و ٥٨٥ بەرهەمی هونەریدا کە لە ٤٦ وڵاتی دنیاوە لەم کێبڕكێیەدا بەشدارییان کردووە، توانیویەتی دیپلۆمی شانازی وەدەست بهێنێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت