مناڵانی مەهاباد دژ بە پەرەگرتنی مادە هۆشبەرەکان رژانە سەر شەقام

0
851

بە مەبەستی وشیار کردنەوەی کۆمەڵگا لە ئاسەواری وێرانکەری مادە هۆشبەرەکان، مناڵانی مەهاباد خۆپێشاندانێکیان لە شەقامی شاپوری ئەو شارە بەڕێوە برد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٤ی پووشپەڕی ١٩٩٤ی هەتاوی، مناڵان لە ژێر پشتیوانی دایک و باوک و مامۆستاکانیان، بە بەرزکردنەوەی دروشم و پلاکاردی پێوەندیدار بە ئاسەواری وێرانکەری مادە هۆشبەرەکان بۆ سەر کۆمەڵگا، خۆپێشاندانێکیان لە ناوەندی ئەو شارە وەڕێخست.
خۆپێشاندانەکە لە چواررێی ئازادیەوە دەستی پێ کرد و مناڵانی خۆپێشاندەر تا مەیدانی چوارچرای مەهابادیان بۆ ئەو مەبەستە پێوا.
شیاوی ئاماژەیە لەم ساڵانەی دوایی دا کڕین،
فرۆش و بەکار بردنی مادە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی گرتوە. چاوەدێرانی سیاسیش ئەوە بە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی و دەزگا ئەمنیەتی و نیزامیەکانی ئەو دەسەڵاتە دەزانن بە مەبەستی ناکاراکردنی کۆمەڵگای کوردستان و دەستهەڵگرتنی کورد لە مافە نەتەوایەتی و ئینسانیەکانی خۆی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.