ئەمڕۆ یەکشەمە، ١٥ی ژانویه ٢٠١٧ و پاش دوو مانگ لە بڵاوکردنەوەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خالید عەزیزی، حدک مستەفا مەولوودیی وەکوو جێگرەوەی خالید عەزیزی دیاریکرد.
پلۆنۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حدک دوای دانیشتنی خۆی، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی خالید عەزیزی پەسند کرد و جێگرێکی نویێ بۆ جێگەی خالید عەزیزی دیاریکرد.
هەتا ئێستا حدک بە فەرمی هەواڵی دیاریکردنی سکرتێری نوێی بۆ رای گشتی بڵاو نەکردۆتەوە.
مستەفا مەولوودی، جێگری خالید عەزیزی و هەروەها ئاسۆ حەسەنزاده دوو پاڵێوراوی پۆستی سکرتێریی حدک بوون، کە مستەفا مەولوودی توانیویەتی دەنگی زۆرینە بۆ پۆستی سکرتێری بەدەست بێنێ.