مردنی ٧١ کەس لە ڕووداوی کەوتنە خواری فڕۆکەیەکی ڕووسی

0
780

فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ڕووسی بە ۷۱ کەسەوە دوای هەستان لە لە فرۆکەخانەی مۆسکۆ کەوتە خوارەوە.

ڕۆژی کورد: بەرپرسێکی ڕووسی کە نەیوویست ناوی ئاشکرابێت بە ئینترفاکسی ڕاگەیاند کە کەسانی نێو ئەو فڕۆکە شانسی مانیان ئێجگار کەمە.

فڕۆکەی، ئانتۆنۆف ۱۴٨ی کۆمپانیایی ساتاڕۆف بوو، کە لە فڕۆکەخانەی ڤۆمەدەدۆ بەرەو ئۆرسک لە باشووری ڕۆژئاوایی ڕووسیە بەڕێوەبوو کە هەڵگری ٦۵ سەرنشین و ۵ کارمەند بوو.

لاشەیی ئەو فڕۆکە ڕووسییە لە دەوروبەری مۆسکۆیی پێتەخت دۆزرایەوە.

ئەم فڕۆکەیە درووستکراوی کۆمپانیای ئانتۆنۆفی ئۆکراینە توانایی هەڵگرتنی ٨۰ کەسە و پێوانی ۳هەزار و ٦۰۰ کیلۆمەتری هەیە.

پۆتین سەرەخۆشی لە خەڵکی ڕووسیە کرد و وەزیری هاتووچۆیی ڕووسیە ڕایگەیاند کە بە زووترین کات سەردانی شوێنی ڕووداوەکە دەکات. هۆکاری سەرەکی کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکە هێشتا دیارنیە بەڵام بەرپرسانی ڕووسی دەستپێکردنی بەدواداچوونەکانیان ڕاگەیاند.

فڕۆکەی ئانتۆنۆف ۱۴٨ یەکەم فڕینی ساڵی ۲۰۰۴ دەستپێکرد و هەتا ئێستا پێنج جار تووشی ڕووداوی بەربوونەوە بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.