محەمەد خاتەمى: بە بەشداریمان لە هەڵبژاردن سەلماندمان کە لە گەڵ ڕێژیمین

0
607

محەمەد خاتەمى لە دانیشتنێک دا لە گەل ڕاوێژکارانى دا جەختى لە سەر ئەوە کردوە کە بە بەشداریمان لە هەڵبژاردنەکانى ٧ ى ڕەشەمە سەلماندمان کە لە نێو ڕێژیم و لە گەڵ ڕێژیمین و هیچ دوژمنایەتیان لە گەا هیچ لایەنێک نیە.

هەروەها لە بەشێک لە قسەکانى دا ئاماژەى بە ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى کرد و گوتى کە مەجلیس دەیەم نوینەرایەتى هەموو لایەنەکانى نێو ڕێژیم دەکات  و ئەو هەڵبژاردنانە زیاتر لە هەمووان بە سودى ڕێبەرى و ڕێژیم بوو.

هەروەها دەنگدانى کەروبى و موسەوەى و زەهرا ڕەهنوەرد بە نیشانەى ئەوەى کە ئەوانیش لە گەل ئەو ڕێژیمە دان و بەڕێوەبەرانى هەڵبژاردنیان پەسندە زانى.

شایانى باسە تەنیا چەند ڕۆژ پێش ئێستا دەنگۆى ڕێگرى کردنى خاتەمى لە ڕۆیشتنى بۆ سەر شایی منداڵەکانى موسەوەى بڵاو بوە دواى ئەوەى کە ماوەیەکى دورو درێژە کەروبى و موسەوەى لە زیندان دان دەنگ دان کە مافى هەر زیندانیەکە بە شتیکى گەورە نیشان دەدات و هەموو هەوڵەکانى لە پێناو جێبەجی کردن و ڕازى کردنى پیلانەکانى ڕێبەر دایە کە جارێکى تر دەردەخات ئەو هیوایەى کە بەشیک لە توێژە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى کورد و ئێرانی هیوایان پێ بەستوە چەندە بێ ماناو تەنانەت کەمتر لە بلقێکى سەر ئاوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.