مانگرتنی گشتی لە پێنج شاری کوردستان بەردەوامە

0
926

‌ مانگرتن لە شارەکانی مەریوان و بانە و پیرانشار و سەردەشت و پاوە بەردەوامە و پێی نایە چوارەم رۆژی خۆیەوە

ڕۆژی کورد: گرانیی شتومەک، داخستنی سنوورەکان، کوشتنی کۆڵبەران، بێکاری و وڵامی نەدانەوە کاربەدەستانی رژیمی کۆماری ئیسلامیی ئطران بە داخوازییەکانی خەڵک و هەروەها سەپاندانی باجی زۆر لە سەردوکانداران هۆکاری ئەو مانگرتنە گشتییەی شارە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

 لە چەند رۆژی ڕابروودا بازاڕیان، کاسبکاران، چالاکانی مەدەنی، کەسایەتیە ئایینی، خاوەن پێشە ، دوکاندارەکانی شارە سنووریەکانی کوردستان لە چەندین نامەی جیاواز دا روو بە دەسەڵات، داوایان لە کاربەدەستانی رێژیم لەوانە پارێزگارەکان و هەروەها ئیدارەی بازرگانی و گۆمرۆک و وەزارەتی ناوخۆ کردووە کە وڵامی داخوازیەکانی خەلک بدەنەوە بەڵام تا ئێستا بێ وڵام ماونەتەوە.

ئەو مانگرتنە بەربەرینە لە ماوەی ٦ ڕۆژی ڕابردوودا، سەرەتا لە بانە و پیرانشار هاتە ئاراوە.

خەڵکانی مانگرتووی ئەو پێنج شارە ڕایانگەیاندووە، مانگرتن تا وڵام دانەوەی ویست و داخوازیەکانی خەلك بەردەوامە، ئەوە لە کاتێکدایە کە گوشاری ناوەندی ئاسایشیەکان و وەزراەتی ئیتلاعات و ئەماکین بۆ سەر مانگرتووان بەردەوامە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.