مانگرتنی مەریوان پێی نایە قۆناغێکی نوێ/ڤیدیۆی ڕێپێوانەکە ببینە

0
838

چوار ڕۆژە سەرجەم و دووکان و بازاڕی شاری مەریوان لە دەنگ هەڵبڕین بە داخرانی سنوورەکان داخراوە.

شارەکانی بانە و سەردەشت یش پەیوەست بەو مانگرتنە بوون، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ کام لە بەرپرسانی ئەو شارە یان پارێزگای ورمێ و سنە هێچ وڵامێکیان بۆ خەڵکی ناڕازی و مانگرتوو پێ نەبووە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ناڕەزایەتییەکان لە شاری مەریوان پێی نایە قۆناغێکی نوێ ـوە.

خەڵکی ناڕازی ڕژانە سەر شەقام و بە ڕێپێوان لە ناو شار، لە بەر دەرگای فەرمانداری کۆبوونەوە و داوا دەکەن فەرماندار وڵامدەرەوەیان بێ. ناڕازییەکان درووشمی (فەرماندەر بێرە دەرۆ)یان دەگوتەوە.

شایان باسە، بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە سەردەشت مانگرتنەکان لە اری بانە و سەردەشت هەروا بەردەوامە.

کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری ئاسایشی دەرگای سنوورەکانی نێوان کوردستانی باشوور و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی داخستووە کە ڕێگای سەرەکی دابین کردنی داهات و بژیوی خەڵکی شارە سنوورییەکانی کوردستانی خۆرهەڵاتە.

photo_2016-04-19_10-29-07 photo_2016-04-19_10-29-23 photo_2016-04-19_10-29-29

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.