مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی شار

0
820

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، چەندین زیندانی سیاسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بە هۆی ئازار و ئەزیەت درانیان لە لایەن زیندانییە ناسیاسییەکانی ئەو بەندیخانەو هەروەها هەڵس و کەوتی خراپ و نابەرپرسانەی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ زیندانییە سیاسییەکانی ئەو زیندانە، مانیان گرتووە.

سەعید ڕەزەوی فەقیه، سەعید مەدەنی، جەعفەر ئێقدامی، بێهزاد عەرەبگوڵ و کامران ئەیازی ئەو زیندانییە سیاسییانەن کە لە لایەن زیندانییانی غەیرە سیاسییەوە هەڕەشەیان لێ کراوە و بە چەقۆ هێرش کراوەتە سەریان و بریندار کراون. ناوبراوان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەو کردەوانە و گوێ‏نەدان و خەمساردیی بەرپرسی زیندان لەو پەیوەندییەدا مانیان لە خواردن گرتوە.

شایانی باسە کە پێشتر زیندانیانی ناوبراو لەو پەیوەندییەدا هۆشداریان دابوو کە کۆمەڵێک لەو زیندانییانەی کە بە تاوانگەلی پەیوەندیدار بە توندوتیژیی کۆمەڵایەتی دەستبەسەر کرون و لە لایەن بەرپرسی زیندانەوە پشتگیری دەکرین، هەرەشە لە زیندانییە سیاسییەکان دەکەن.

سیامەک قادری ڕۆژنامەنووس، کە ساڵەکانی دەستبەسەریی خۆی لە زیندانی ڕەجایی شار تێپەڕاندووە و هەنووکە لە ئامریکا دەژی لەو پەیوەندییەدا بە ڕاگەیاندنەکانی گوتووە: “بێ‏توانایی بەرپرسانی زیندان لە کۆنتڕۆڵ کردنی ناوخۆیی زیندانەکان و باوی گشتیی ناو زیندان کە بە پێی ئەوە بەڕێوەبەریی ناوخۆیی بەندەکانی ناو زیندان لە ئەستۆی خودی زیندانییەکانە، بۆتە هۆی ئەوەی بەرپرسانی زیندانەکان لە وەها مێکانیزمگەلێک بۆ کۆنتڕۆڵی زیندانییەکان کەڵک وەربگرن”.

قادری دەڵیت؛ لە زیندانی ڕەجایی شار دەستی هەندێ لە زیندانییە تاوانبارەکان کە بە هۆی ئاڵووێری مادەی سڕکەر و…هتد، دەستبەسەر کراون ئاواڵە دەکرێت و وەکوو ئامرازی سەرکوتی زیندانییە سیاسییەکان کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت