مامۆستایەکی کورد حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

0
906

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕ، دادگای پێداچوونەوە لە شاری سنە حوکمی ٦ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی بە سەر مامۆستایەکی کورد بە ناوی “عەلی حوسێن پەناهی”دا سەپاند.

حوسێن پەناهی لە مزگەوتی گوندی قرووچای لە شاری دێوڵان لە دژی بەرپرسانی حکوومەتی قسەی بۆ خەڵک کردبوو کە لە هەمبەر جیاوازیدانانی بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بێ دەنگ نەبن.

پێشترێش ئەو حوکمە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنە بۆ ئەو چالاکە فەرهەنگیە بڕدرابووە.

ئەو مامۆستا کوردە، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە تۆمەتی “بێڕێزی کردن بە عەلی خامنەی ڕێبەری نیزام و پەیوەندیی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردەییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران” بە ٦ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی مەحکووم کرابوو.

کانوونی دادکۆکیکارانی مافی مرۆڤی کوردستان بەڵاوی کردەوە، بە فەرمانی وەزارەتی ئیتلاعات ئەو مامۆستا کوردە دوای ٨ ساڵ وانە وتنەوە لە قوتابخانەی شارەکانی سنە و دێولان لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانەوە لە سەر کارەکەی دوور خرایەوە.

پێشتریش چەند کەسێک لە بنەماڵەی حوسێن پەناهییەکان بە ناوەکانی، “پوویا، ئارمان، سەڵمان حوسێن پەناهی و پوویا موقەدەم” لە لایەن ئیتلاعاتی شاری دێولانەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەستدا نیە.

هەرلەو پویوەندییەدا، لە کۆتاییەکانی حەوتووی ڕابردوو، دادگای ئینقلابی شاری نەغەدە، “لوقمان باڵەکی” کوڕی “عەلی” بە ١١ ساڵ و “ئیسلام مستەفا پوور” کوڕی ‘مامەند”، بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.