مامۆستایەکی کوردی خەڵکی مەریوان، وەک باشترین مامۆستا لە ئاستی ئێران هەڵبژێردرا

0
1065

ڕۆژی کورد: مامۆستا فەتاح ساڵحی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی “موعەلیم”ـی شاری مەریوان، دوای هەڵبژیردرانی وەک مامۆستای نموونە لە سەر ئاستی مەریوان و دواتر لەسەر ئاستی پارێزگای سنەی، وەک مامۆستایەکی نموونە لە ئاستی ئێراندا دەست نیشان کرا.

فەتاح ساڵحی مامۆستا لەقوتابخانەی “موعەلیم”ـی شاری مەریوانە کە  لەنێو سەرجەم مامۆستایانی ئەوشارەدا توانی پلەی یەكەم بۆخۆی مسۆگەر بکات و وەک یەکێک لە مامۆستا نموونەکان لە ئاستی ئێران هەڵبژێردرێت.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەروەردەی شاری مەریوان لەمبارەوە ڕایگەیاندووە: “مامۆستا فەتاح ساڵحی، مامۆستای نموونەی پاریزگای سنە، بە زۆرترین خاڵ، چووەتە قۆناغی باشترین مامۆستاکان لە ئاستی ئێران و لەو قۆناغەشدا وەک باشترین مامۆستا لە ئاستی سەرجەم ئیراندا، دەست نیشان کراوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت