مامۆستایەکی خانەنشین کراوی سەردەشتی کوژرا

0
552

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە هەواڵدەری ڕۆژی کورد گەیشتوون سەر لە ئێوارەی ئەوڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی یازدەی سەرماوەز، مامۆستایەکی خانەنشین کراوی سەردەشتی بە ناوی ڕەحمەت محەممەدی لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە دەسڕێژی لێکرا و کوژرا.

ئەو سەرچاوەیە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ناوبراو لە کاتی گەڕانەوە لە سەردانی دراوسێیەکی کەوتۆتە بەر دەسڕێژی کەس یان کەسانێکی چەکداری نەناسراو و بریندار بووە و دواتر گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت و لەوێ بە هۆی قووڵ بوونی برینەکەی گیانی لە دەست داوە.

تەرمی ناوبراو تا ئێستا لە نەخۆشخانەی شارە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

تا ئێستاش بکوژ یان بکوژەکان و هۆکارەکەی بۆ هیچ لایەک ڕوون نییە.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ڕەحمەت محەممەدی تەمەن پەنجا و پێنج ساڵ و مامۆستای خانەنشین کراوی شاری سەردەشت، کەسێکی خۆش ناو بووە و هەر بۆیەش کوژرانەکەی جێگای پرسیار و ڕامانە

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت